ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری كوردنشینی ئامێد له‌ توركییه‌

642q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شاری كوردنشینی ئامێد له‌ توركییه،‌ ۷ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م ۲۷ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی توركییه‌، هێرشه‌كه‌ به‌ ئوتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو ئه‌نجامدراوه‌ و مه‌به‌ستی ئه‌م په‌لاماره‌ش مینی بووسێكی پۆلیس بووه‌. ئه‌م هێرشه‌ له‌ حاڵكێدا روویدا كه‌ عه‌مه‌لیاتی به‌ربڵاوی هێزه‌ نیزامییه‌كانی توركییه‌ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و بڕیارواشه‌ “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه‌ رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی‌ ناوچه‌ی “سوور”ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئامێد بكات.