ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ سپانیا

329
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، دوابه‌دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ سپانیا، پێنج كرێكار كوژران و شه‌ش كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ كرێكارێكی دیكه‌ی بێ سه‌روشوێن بووه‌ كه‌ تا ئێستا زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردووشدا چه‌ندین جار له‌م كارخانه‌یه ته‌قینه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه‌‌ روویدابوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.