ته‌كمیل نه‌كردنی سه‌دی چه‌په‌رئاباد سه‌ره‌ڕای دانی بودجه

156
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دروست كردن و ته‌كمیل كردنی سه‌دی چه‌په‌رئابادی شنۆ، پێویستی به‌ ٥٢٠ میلیارد تمه‌ن هه‌یه‌.عه‌مه‌لیاتی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئه‌م سه‌ده‌ له‌ ساڵی ٨١وه‌ ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا ٨٠ له‌سه‌دی ته‌واو بووه‌. بۆ دروست كردنی ئه‌م سه‌ده‌ ٥٤ میلیارد تمه‌ن هه‌زینه‌ كراوه‌، به‌ڵام په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كه‌ شیركه‌تی سه‌ربه‌ مه‌جموعه‌كانی سپای پاسدارانه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م سه‌ده‌، پێویست به‌ ٥٢٠ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ ده‌كات‌. پێویستی ئه‌م سه‌ده‌ به‌ ٥٢٠ میلیارد تمه‌ن له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی كاری ئه‌مساڵدا ١٧ میلیارد ته‌مه‌ن بودجه‌ بۆ ئه‌م سه‌ده‌ ته‌رخان كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ته‌رخان كردنی ئه‌م بودجه‌یه‌ و چالاكی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، هێشتا ئاڵۆگۆڕێك له‌م سه‌ده‌ نه‌بینراوه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار كرێكارانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →