ته‌واونه‌بوونی هه‌زاران واحێدی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ کوردستان

491
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چوار هه‌زار واحێدی نیشته‌جێبوون له‌ پڕوژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ ئۆستانی ئیلام و ١٤ هه‌زار واحێدیش له‌ ئۆستانی كوردستان به‌ هۆی دابین نه‌كردنی بودجه‌، به‌ نیوه‌كاری ماونه‌ته‌وه‌ و و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان نه‌كراون.راپۆرته‌کان له‌ ئیلام باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ١٩ هه‌زار واحێدی نیشته‌جێبوونی مه‌سکه‌نی مێهر، زیاتر له‌ ٤ هه‌زار واحێدیان به‌ نیوه‌کار ماونه‌ته‌وه ‌و دوای ته‌واو بوونی كاتی دیاریكراو، راده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان نه‌کراون. کێشه‌ی به‌ربڵاوی پڕۆژه‌کانی مه‌سکه‌نی مێهر له‌ ئیلام‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ قایمه‌قامی وه‌زیری رێگاوبان ‌و شارسازی رایده‌گه‌یه‌نێت: هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ‌و ته‌واو نه‌کردنی که‌میی بودجه‌یه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، بۆ دابینکردنی ئیمکانات‌ و خزمه‌ته‌ ژێرخانه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌واوکردن‌ و راده‌ستکردنی به‌ خاوه‌نه‌کانیان، پێنج هه‌زار و ٦٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ پێویسته.