ته‌واو نه‌بوونی پڕۆژه‌ی ئێسته‌خرێك له‌ ئابدانان

197
راپۆرته‌كان باس له‌ ته‌واو نه‌بوونی پڕۆژه‌ی ئێسته‌خرێك له‌ ئابدانانی شاری ئیلام دوای هه‌شت ساڵ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ شاری ئابدانان كه‌ له‌ هه‌شته‌مین ساڵی خۆی دایه‌، هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه‌ به‌ڵێنی نوێ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م مه‌له‌وانگه‌یه‌ دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٨ ساڵ هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ شاری ئابدانان به‌ جه‌معیه‌تی ٦٥ هه‌زار كه‌سی له‌ ئۆستانی ئیلام هێشتا مه‌له‌وانگه‌یه‌كی نییه‌ و ئێسته‌خرێكی نیوه‌كاره‌ له‌و شاره‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٦وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →