دیوانی باڵای رژیم، حوكمی ده‌ركراو له‌دژی ٧ ده‌روێشی گۆنابادی كه به تۆمه‌تی محاربه و مۆفسێدی فی لئهرز مه‌حكوم كرابوون، ته‌یید كرد.
به پێی ئه‌م حوكمه، ٣ كه‌س له‌م ده‌روێشانه به دورخستنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی و ٤ كه‌سی دیكه به ٧ ساڵ دورخستنه‌وه مه‌حكوم كران. ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوونی ده‌روێشه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مه‌لاكان و هێزه‌كانی سه‌ره‌ڕۆ بوو كه له شاری “كوار” و له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی رووی‌دابوو. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه دوای خۆپیشاندانێك له‌دژی ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان له “كوار” روویدا كه له ئاكامدا ده‌روێشێكی لاو به ده‌سترێژی گولله كوژرا و ده‌یان ده‌روێشی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كران