به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له جه‌ریانی توندبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له شاری “جزیره”ی توركیه، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه دوای یه‌ك هه‌فته حكومه‌ت نیزامی ده‌وڵه‌تی توركیه له‌م شاره روویدا. ده‌وڵه‌تی توركیه رایگه‌یاندووه: “رۆژی شه‌ممه تێكهه‌ڵچوونی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه و “پ.ك.ك” له شاری جه‌زیره، كوژرانی ٣٢ كه‌س له هێزه‌كانی “پ.ك.ك”ی لێكهوتهوه. له لایه‌كی دیكه‌وه پ.ك.ك و باقی ئه‌حزابی كوردیش هه‌واڵی كورژانی ٢١ كه‌س مه‌ده‌نی له‌م تێكههڵچوونانهیان راگه‌یاند. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه میدیاكانی ده‌وڵه‌تی توركیه هه‌واڵی شه‌پۆلی تازه‌ی له هێرشی ئه‌م وڵاته له‌دژی بنكه و باره‌گاكانی پ. ك. ك له باكووری “عێراق”ی راگه‌یاند.