توندترین تێكهه‌ڵچوونه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شاری تكریت

 

438t

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق رایانگه‌یاند كه،‌ تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ و میلیشیا شیعه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی “داعش” له‌سه‌ر شاری “تكریت”، به‌ توندترین شێوه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.
عه‌مه‌لیاتی هێرشبه‌رانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق به‌ یارمه‌تی میلیشیا شیعه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ كه‌ جێگای له‌دایك بوونی “سه‌دام حوسه‌ین” رێبه‌ری پێشووی عێراقه‌، به‌ هۆی هه‌بوونی بۆمبگه‌لێكی كه‌نار جاده‌یی به‌ره‌وڕووی به‌ربه‌ست بۆته‌وه‌. له‌م‌ حاڵه‌دا به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، تێكهه‌ڵچوونه‌ توونده‌كانی نێوان دوو لایه‌ن له‌ نزیك شه‌هره‌كی “ئه‌لدۆر” له‌ باشوری تكریت له‌ جه‌ریان دایه‌. تكریت هاوینی ساڵی رابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه‌ داگیر كرا. هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حاڵی گولله‌ باران كردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ ناوخۆی شارن و شه‌ڕلێدراوه‌كانی عێراقیش بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش بۆمباران ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی دانیشتووانی شاری تكریت له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌م شاره‌ هه‌ڵاتوون.