توندكرانه‌وه‌ی رێوشوێنی ئه‌منی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كوڵن بۆن

162
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌، قوورسبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی تێرۆریستییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی “كوڵن بۆن”ی ئاڵمان، بووه‌ هۆی بردنه‌سه‌رێی فه‌زای ئه‌منییه‌تی له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، لایه‌نگرانی تاقمی داعش لانیكه‌م ٧ جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستییان له‌ ناوه‌نده‌ گرینگه‌نكان و فڕۆكه‌خانه‌ی “كۆڵن بۆن”ی ئاڵمان كردووه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تیی ئاڵمان، ته‌بلیغاتی به‌ربڵاوی داعش بۆ په‌ره‌پێدانی توندوتیژیی و زیاد بوونی ژوماره‌ی بۆنیادگه‌رایانی ئیسلامیی له‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان. شایانی باسه‌ له‌ئێستاكه‌ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ترین ئاستی رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان دایه‌.