توندكردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارنی مه‌تین تێب ی سنه‌

363y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شیركه‌تی “مه‌تین تێب”ی سنه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هه‌ره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ یه‌كی ئه‌م شاره‌، سه‌ره‌ڕای چوار سه‌عات ئیزافه‌كاری، مه‌زایاكانیان له‌ لایه‌ن خاونكاره‌وه‌ په‌رداخت ناكرێت.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، شیركه‌تی مه‌تین تێب كه له‌ بواری به‌رهه‌مهێنان و بڵاو كردنه‌وه‌ی دارو و كه‌لوپه‌لی بێهداشتی كار ده‌كات، شیفتی كاری كرێكاره‌كانی ٨ سه‌عاته‌، به‌ڵام خاوه‌نكار سه‌ره‌ڕای سووكایه‌تی كردن به‌ كرێكاران، ناچاریشیان ده‌كات كه‌ ١٢ سه‌عات كار بكه‌ن و له‌ په‌رداختی مافی ئیزافه‌كاری كرێكاران خۆده‌بوێڕێت. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كرێكاران، له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، دوربینی مه‌داربه‌سته‌ی دامه‌زراندووه‌.