توندوبوونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له‌ شاری سنه‌

347y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری سنه‌، كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تیان به‌رقه‌رار كردووه‌. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ هێزه‌كانی رژیم به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئۆتۆمۆبیل و مۆتۆرسیكلێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ ئاستی شاردا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و حكومه‌ت نیزامییه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراویان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا. واپێ ده‌چێت مانۆڕی هێزه‌كانی رژیم له‌ شاری سنه‌، نیگه‌رانی له‌ كه‌وتنه‌رێی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بێت به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرانی به‌ گشتی و گران بوونی نرخی گاز و به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌ تایبه‌تی.