رۆژی چوارشه‌ممه تێكهه‌ڵچوونی نوێنه‌ران له پارلمانی توركیه، بریندار بوونی ٥ كه‌س له ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ی لێكهوتهوه.
جه‌نجاڵ له‌سه‌ر لایحه‌یه‌ك روویدا كه نوێنه‌رانی لایه‌نی ئۆپوزسیۆن رایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ی به ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان”، به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی بیرجیاوازان به پارلمان ته‌سلیم كردووه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندووه، ئه‌م لایحه‌یه به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس بۆ تێكشاندنی خۆپیشاندانه توندوتیژانهكان ته‌سلیمی پارلمان كردووه. شایانی باسه ئه‌م لایحه‌یه له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كران، ئیزنی ئه‌وه به مه‌ئموورانی ده‌دات له چه‌كوچۆڵ كه‌ڵك وه‌ربگرن. به پێی ئه‌م لایحه‌یه مه‌ئموران ده‌توانن خه‌ڵك و ئوتۆمبیله‌كانیان به بێ موجهوێز بپشكنن و له هه‌ركه‌سێك كه مه‌شكوك بن، به بێ حوكمی جه‌لب تا ٤٨ سه‌عات ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.