رێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: “هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی مێسر له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان، له توندوتێژی جنسی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.”فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی كومهڵهگای مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی مێسر بۆ ئهوهێكه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بگرن، پیاوان، ژنان و منداڵانی ئه‌م وڵاته ئازار و ئه‌زیتی جنسی ده‌ده‌ن. به پێی ئه‌م راپۆرته، له زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مێسر، تاقی كردنه‌وه‌یان بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه ده‌ستدرێژی و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی بهكۆمهڵیشیان لێكراوه.