تووشبوونی به‌ندكراوانی زیندانی زاهیدان به‌ ئانفۆڵانزا

541q
بڵاوبوونەوی ئانفۆڵانزا لە زیندانی زاهیدان، له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ هۆی خەمساردیی كاربەدەستانی ئه‌م زیندانه‌ له‌ ئاست چارەسەری تووشبوان به‌م نه‌خۆشییه‌، شەپۆلێك له‌ نیگەرانی و ناڕەزایەتیی زیندانییەکان و بنەماڵەكانیانی گرتوه‌ته‌وه‌.
كۆمه‌ڵێك لە بەندكراوانی زیندانی زاهیدان، به‌ هۆی تووشبوون به‌ ئانفۆڵانزا چوونه‌ته‌ لای بێهداریی ئه‌م زیندانه، به‌ڵام بەرپرسانی بێهداری پێیان ڕاگەیاندوون كە ئێمە شۆێن و ئیمكاناتی پێویستمان بۆ چارەسەركردنتان نییە.ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ تەنها لە بەندێكدا زیاتر لە ٧٠ زیندانی، تووشی ئانفۆڵانزا هاتوون كه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپ دا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن. لە حاڵێكدا‌ كە بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم ڤیرووسە و هەروەها خه‌مساردیی كاربەدەستانی ئه‌م زیندانه‌ له‌ ئاست بڵاوبوونەوی ئەم نه‌خۆشییه‌، سەرەڕای لاوازبوونی بواری جەستەیان، نیگەرانیی زیندانییەکان و بنەماڵەكانیانی لێكوتۆتەوە.شایانی باسە، زیندانی زاهیدان ٢٠٠٠ به‌ندكراو لەخۆ دەگرێ، كه‌ ٣٥٠ به‌ندكراوی مەحكووم بە ئیعدامیش تێدا ڕاگیراوە.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری پێراگه‌یشتنی خێرا به‌ وه‌زعییه‌تی ئه‌م به‌ندكراوانه‌ بوون.