تووش بوونی ٩ كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش”

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی علووم پزیشكی كوردستان ڕایانگه‌یاندخه‌ڵك هۆشدارییه‌ ده‌رمانییه‌كان به‌ جیددی بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئاستی ئێران ٥٠٠ كه‌س و له‌ ئاستی كوردستان ٩ كه‌سی تووش بوو به‌ نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” تۆمار كراوه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌دانیشتووانی پارێزگای كوردستان ئاگادری خراپی باڕوودۆخه‌كه‌ بن و له‌ هاتووچۆی غه‌یره‌ زه‌روور خۆبپارێزن و گه‌ر نخۆشی تووش بوو به‌ كۆرۆنایان له‌ ماه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕێكاره‌ ده‌رمانییه‌كان به‌ چڕی بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تووش بووانی كۆرۆنا زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر تووش بوونیان به‌ نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” هه‌یه‌شایانی باسه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاوه‌رده‌كردنی واكسێنی كۆرۆنا و نه‌گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی قه‌ره‌نتینه‌، هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی پێداویستییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان بۆ خه‌ڵك، زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانیانی له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا تۆمار كردووه‌ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ شكست خواردووه‌كانیان پێداگری ده‌كه‌ن و گیانی هاووڵاتییان كه‌مترین بایه‌خێكی نییه‌ به‌لایانه‌وه‌.