كرێكارانی كاشی ئیرانا له توومارێكی ئێعترازیدا روو له “شورای دیاری كردنی حه‌قده‌ست”ی رژیم، سه‌باره‌ت به وه‌زعیه‌تی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵگای كرێكاریی هۆشداریان دا.
زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی شیفتێكی كاری كارخانه‌ی كاشی ئیرانا به ئیمزا كردنی توومارێكی ئێعترازی وێڕای هۆشدار، داوایان له شورای باڵای كاری رژیم كرد بارودۆخی ئاڵۆزی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كرێكارانی وڵات له‌به‌رچاو بگرن و رێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆمی “رواڵه‌تی” راگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه به بنه‌مای دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٤ دانه‌نێن. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها خوازیاری دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ته‌بسه‌ره‌ی دووهه‌می ماده‌ی ٤١ی یاسای كار واته پشت به‌ستن به رێژه‌ی سه‌به‌دی به‌ڕێچوونی بنه‌ماڵه‌كان بوون.