تووند بوونه‌وه‌ی ده‌وری نوێ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین

13
“یورۆنیوز” له‌سه‌ر زاری ته‌له‌فزیۆنی روسیه‌ هه‌واڵی چڕتربوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینی راگه‌یاندووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌له‌فزیۆنه‌كانی روسیه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا وێنه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر له‌ تووند بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین به‌ تایبه‌ت له‌ شاری “مارینكا” بڵاوكرده‌وه‌، وێنه‌كان نیشانیان دا هێرشی نوێ جیایخوازان له‌دژی ئه‌رته‌شی ئۆكراینه‌. مارینكا شارێكی بچوك له‌ نزیكی ٢٠ كیلۆمێتری “دونێتسك”‌. تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ مارینكا تا ئێستا لانیكه‌م ١٥ كوژرا و ٦٠ برینداری لێكه‌وته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی ئۆكراین رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م شاره‌ هێشتا له‌ ئیختیاری ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ دایه‌‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ به‌نده‌ری “ماریۆپۆل”یش به‌ تووندی درێژه‌ی هه‌یه‌. شه‌ڕ هه‌روه‌ها بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ شاری “شیرۆكینێ”، شارێكی چكۆله‌ كه‌ له‌ رابردووه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان بووه‌، به‌ته‌واوه‌تی وێران بێت.