هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌كانی دیاربه‌كر، سوور و سلۆپی یان به چڕیی تۆپباران كردووه و داویانه‌ته به‌ر په‌لامار.
به پێی راپۆرته‌كان، هێزه نیزامییه‌كانی توكییه له‌ڕیگه‌ی هێرشبردنه‌سه‌ر شاره‌كانی دیاربه‌كر و سلۆپی، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌یان داوه‌ته‌به‌ر هێرشی قورسی تۆپ و تانك. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه به ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر هێرشی خوێناویی ده‌وڵه‌تی توركییه، هه‌روا خۆڕاگری ده‌كه‌ن و له خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامی هێرشی نیزامییانی توركییه، غه‌یره نیزامیهكی دیكه له سلۆپی گیانی له‌ده‌ستداوه. راپۆرته‌كان باس لە وه‌ده‌كه‌ن كه هێرشی بێ پسانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه بۆته هۆی ئه‌ویكه به‌شێك له خه‌ڵك به په‌نا بردنەبەر ژێرزه‌وی ماڵه‌كان. كه‌مبوونی ئاو و خواردن بارودۆخی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ی زیاتر له پێشوو قه‌یراناویی كردووه. هاوكات هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه به تۆپبارنكردنی ناوچه جیاجیاكانی شارستانی “سوور”، هێرشه‌كانیان قورس كردۆته‌وه. بیجگه له تۆپبارانی به‌رده‌وام، ته‌ك تیرئهندازهكانی ئه‌رته‌شیش ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن. له گه‌ڕه‌كه جیا جیا كانی شاری “سوور” تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵك و هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كانی توركییه درێژه‌ی هه‌یه. به پێی راپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشی نیزامییه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر شاری “سوور” ، ژنێكی دیكه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركییه له درێژه‌ی گه‌مارۆی شاری جه‌زیره چه‌ندین شوێنی ئه‌مشاره‌یان تۆپباران كردوه. سه‌ره‌ڕای قورسكردنهوهی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌ش، خه‌ڵكی شاری جه‌زیره سه‌رسه‌ختانه خه‌ریكی خۆڕاگریی و دیفاع له خۆیانن. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌مشاره گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی و بۆته هۆی ئاواره بوونی زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار غه‌یره نیزامیی. ئه‌رته‌شی توركییه به جێگیر كردنی زیاتر له ١٠ هه‌زار سه‌رباز له‌م ناوچه‌یه، له‌هه‌وڵی به‌ربه‌ره‌كانیی خۆڕاگریی جه‌ماوه‌رییه. له لایه‌كی دیكه‌وه دادگایه‌ك له ئیستانبۆل بۆ ” سه‌لاحه‌دین ده‌مێرتاش” ، سه‌رۆكی پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لانی توركییه له‌به‌ر لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به خودموختاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دهركردۆوه.