تۆپباران كردنی ناوچه‌ی جوانڕۆ و روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌

370
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی جوانڕۆ، ده‌ورووبه‌ری ئاواییه‌كانی “زیران و بیوله‌”ی جوانڕۆیان تۆپباران كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ بیانووی حزووری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژیم، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، ده‌وروبه‌ری ئاواییه‌كانی “زیران و بیوله‌”ی سه‌ربه‌ شاری جوانڕۆیان تۆپباران كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئاگر لە دارستانەكانی ئەو ناوچانە بەربووە و بەشێكیان سووتاون.