تۆپباران كردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

435y
هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی پیشاندانی هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، مانۆڕێكی نیزامییان له‌ ناوچه‌ی پیرانشار به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ره‌وانه‌ كردنی هێزه‌ نیزامییه‌كانی خۆی و دامه‌زراندنی تۆپخانه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان، هه‌وڵی میلیتاریزه‌ كردن و ئه‌منیه‌تی تر كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌‌ ده‌دات. ئه‌م راپۆرته‌ رایده‌گه‌ینێت كه‌ هێزی تۆپخانه‌ی جێگیركراو له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار، مانۆڕێكی نیزامی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌و مانوڕه‌دا چیای “به‌رده‌زه‌ردان”ی تۆپباران كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌واڵه‌ باس له‌‌وه‌ ده‌كات كه‌ سپای پاسداران له‌ هه‌وڵێكی نوێدا،‌ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێران ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی به‌ مه‌به‌ستی چه‌كداركردنه‌وه‌یان بانگهێشت كردووه‌.