تۆپباران كردنی چه‌ندین ئاوایی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن رژیم

124
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێران چه‌ندین ئاوایی باشووری كوردستان تۆپباران ده‌كات. به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ چه‌ندین ئاوایی ناحیه‌ی ناڵپارێز سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوێن له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ تۆپباران كران و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران رایگه‌یاند: “ئاموزشی نیزامی بووه‌”. تۆپخانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له‌ ٢٠ گولله‌ تۆپیان ئاراسته‌ی سنووری نێوان هه‌ر دوو ئاوایی “سیامێو و كانی سێف”ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ناڵپارێزی قه‌زای پێنجوێن كردووه‌ و به ‌هۆیه‌وه‌ له‌وه‌ڕگه‌یه‌كی زۆر له‌ پووش و پاوان سووتاوه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →