تیرۆر كردنی چوار رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی عێراق

325
میدیاكانی عێراق، هه‌واڵی ‌ تیرۆر كردنی چوار كه‌س له‌ رێكخه‌رانی دوایین خۆپیشاندانه‌كانی عێراقیان راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ “خالد عه‌كیلی، موسلیم هه‌یسه‌م ره‌كابی، وه‌لید سه‌عید تائی و شێخ سه‌باح كه‌رموشی”، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق له‌ شاره‌كانی نیشته‌جێ بوونی خۆیان، له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژران. خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كردووه‌ كه‌ داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی بناسێنێت و له‌ دادگادا محاكمه‌ بكرێن.