تێكدانی قه‌برستانی به‌هاییه‌كانی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیم

118
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی رژیم، ده‌ستیاندایه‌ له‌ناوبردنی قه‌برستانی به‌هاییه‌كانی شاری سنه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پوشپه‌ڕ، قه‌برستانی به‌هاییه‌كانی شاری سنه‌ له شوێنێك به‌ناوی “هه‌زار كانیان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌‌ جاده‌ی نێوان ئاواییه‌كانی “حه‌سه‌ن ئاوا” و ” كانی مشكان”ی شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی رژیمه‌وه‌ له‌ناوچوو. ئه‌م قه‌برستانه له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووشدا له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ناوچوو و هاوڵاتیانی به‌هایی بۆ ئه‌سپه‌رده‌ كردنی ته‌رمی مردووه‌كانیان، ئه‌م شوێنه‌یان ئاوه‌دان كرده‌وه‌. به‌ڵام جارێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م كێله‌كان شكێندرا و ئه‌م قه‌برستانه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچوو. شایانی باسه‌، شوێنی ئه‌م قه‌برستانه‌ له‌ لایه‌ن دادگوسته‌ری رژیمه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و به‌ بڕیاری ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ناوچووه‌.