تێكشكاندنی هێرشێكی داعش بۆسه‌ر كۆبانی

380
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئێن ئار تی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر باشووری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستانیان تێكشكاند.به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، چه‌كدارانی داعش ویستوویانه‌ له‌ رێگه‌ی پردی “قه‌ره‌ قۆزاخ”ه‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو شارۆچكه‌ی “سه‌ڕین” له‌ باشووری كۆبانی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی “یه‌په‌گه”‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه‌. له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م ٩ چه‌كداری داعش كوژراون و شه‌رڤانێكی یه‌په‌گه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا و دوو شه‌رڤانیتریش بریندار بوون. شایانی باسه‌ ناوچه‌ی “سه‌ڕین” ناوچه‌یه‌كی گرینگ و ستراتیژیه‌ و له‌ نزیك‌ سنووری توركیه ‌دایه‌.