تێكهه‌ڵچونه‌كانی پۆلیسی ئارژانتین له‌ گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی

796

هێرشی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئارژانتین بۆسه‌ر خۆپێشاندانی كرێكاران له‌نزیك گه‌وره‌ترین فرۆكه‌خانه‌ی “بۆینێس ئایرێس” ، بوو به هۆی تێكهه‌ڵچون و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازیان.
‌ به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، پۆلیسی ئارژانتین به‌ بڵاوه‌پێكردنی كرێكارانی ناڕازیی كه‌له‌ پێنج رۆژی پێشه‌وه‌ تائێستا له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی نزیك گه‌وره‌ترین فرۆكه‌خانه‌ی “بۆینێس ئایرێس” كۆبوونه‌ته‌وه‌، گازی فرمێسكرێژ و فیشه‌كی پلاستێكی هاویشتووه‌. دوای ئه‌وه‌یكه‌ خۆپێشانده‌ران ڕیگه‌ی هاتوو چووی فرۆكه‌خانه‌ی “ئایرێس”یان به‌ست، هێزی دژه‌ ئاژاوه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ماشینی ئاوپاش په‌لاماریان برده‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، چه‌ند كه‌س له‌ خۆپێشانده‌ران بریندار كران كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رشكه‌ستبوونی ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ وه‌هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌سته‌كانیان، شه‌قامیان به‌ست و به‌ هاویشتنی به‌رد به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی پۆلیس ده‌بوونه‌وه‌‌.