راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شاری “حه‌ڵه‌ب” له باكوری سوریه له جهڕیانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ئه‌رته‌ش و نه‌یارانی چه‌كداری ده‌وڵه‌ت، ده‌یان كه‌س كوژراون.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه، به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوه‌ندی رێكخراوی ئیتلاعاتی هێزی هه‌وایی ده‌ستی پێكرد كه ده‌وترێت گه‌وره‌ترین و به‌تواناترین ده‌زگای ئیتلاعاتی حكومه‌تی سوریه‌یه. ئه‌م ناوه‌نده وه‌ك گرتووخانه و شوێنێكی لێپرسینه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت و وه‌ك شوێنێكی ترسناك به‌ناوبانگه. شایانی باسه، له ماوه‌ی دوو ساڵی و نیوی رابردوودا گروپه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر داگیر كردنی شاری “حه‌ڵه‌ب”، له‌گه‌ڵ هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان له حاڵی شه‌ڕ و ده‌رگیری دان.