له جه‌ریانی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیه بۆسه‌ر هێزه‌كانی “پ.ك.ك” و كه‌سانێك كه له ناڕه‌زایه‌تی به راگه‌یاندنی حكومه‌تی نیزامی له ئۆستانی حه‌كاری رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ١٠ كه س كوژران و بریندار بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری حێزبی دیموكراتیكی گه‌ل، له جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ٣ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سیش بریندار بوون. تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی توركیه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “پ.ك.ك” له ناوچه‌ی “یۆكسكووا”ی ئۆستانی حه‌كاری پاش ئه‌وه روویدا كه ده‌وڵه‌تی توركیه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌م ناوچه‌یه حكومه‌تی نیزامی راگه‌یاند. دوابه‌دوای ئه‌م بارودۆخه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌یش له ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیه به هێرشكردنه سه‌ر ناڕازییان و ده‌ستڕێژی گولله و گازی فرمێسك‌ڕێژ، له‌نێوانیاندا تێكهه‌ڵچوون روویدا.