تێكهه‌ڵچوونه‌ خوێناوییه‌كان له‌ مه‌قدونییه

202y
له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌ خوێناوییه‌كان له‌ “مه‌قدونییه‌” كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی خه‌ڵكی وڵاتی “ئاڵبانین”، لانیكه‌م ٨ پۆلیس كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناخۆی مه‌قدونییه‌ رایگه‌یاند: له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، هه‌شت ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌م وڵاته‌ كوژراون. شایانی باسه‌ مانگی رابردوو، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی قه‌بیله‌ی ئاڵبانیایی له‌ “كۆزۆڤۆ”، كونتڕۆڵی پادگانی پۆلیسی مه‌قدونییه‌ له‌ ئاوایی سنووریی “گوزینچ”یان به‌ده‌ست گرتووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌نیازن ده‌وڵه‌تێكی ئاڵبانیایی له‌ مه‌قدونییه پێكبێنن. له‌ ساڵی ٢٠٠١وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئاڵبانیایی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری له‌به‌رچاو گرتنی مافێكی زیاتر بۆ ئاڵبانیاییه‌كان بوون كه‌ ئه‌قه‌لیه‌تێكی قه‌ومی له‌ مه‌قدونییه‌ن.