تێكهه‌ڵچوونی‌ مه‌رگبار له‌ فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن

522t

تێكهه‌ڵچوونی توند له‌ نێوان هێزه‌كانی لایه‌نگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانانی شێعه‌ حه‌وسیه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی شاری سه‌نعا له‌ پێته‌ختی یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه‌.له‌ هێرشی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ لایه‌نگرانی “عه‌لی عه‌بدۆڵڵا ساڵه‌ح” سه‌رۆك كۆماری پێشووی یه‌مه‌ن و نیزامیانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” له‌ هاوپه‌یمانانی شێعه‌ حه‌وسیه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی شاری عه‌ده‌ن ١٣ كه‌س كوژران. په‌روازی “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” به‌ فرۆكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری عه‌ده‌ن، هۆكاری هێرشی لایه‌نگرانی ساڵه‌ح بۆ سه‌ر ئه‌م فرۆكه‌خانه‌یه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ پاش داگیركردنی به‌ته‌واوه‌تی شاری سه‌نعا، پێته‌ختی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن میلیشیا حه‌وسیه‌كان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ رێكه‌وتی ٢١ی مانگی ڤێوریه‌ی رابردوو له‌م شاره‌ هه‌ڵات و له‌ شاری “عه‌ده‌ن” دووهه‌مین شاری یه‌مه‌ن جێگیر بوو.