تێكهه‌ڵچوونی ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا و هێزه‌كانی فارك

538t
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، له‌ نوێترین ده‌وری تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێو ئه‌ندامانی میلیشیاكانی كۆلۆمبیا ناسراو به‌ “فارك” و ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا، چوار كه‌س كوژران.ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ له‌ ناوچه‌ی “مێتا”، ٣ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی فارك و نیزامیه‌ك گیانیان له‌ ده‌ستدا. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ فارك و ده‌وڵه‌تی كۆلۆمبیا هه‌نگاوگه‌لێكیان بۆ وتووێژی ئاشتی له‌ كوبا بۆ كۆتایی هێنان به‌ نیوقه‌ڕن تێكهه‌ڵچوونی ناوخۆیی كه‌ كوژرانی نزیكه‌ی ٢٢٠ هه‌زار كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه‌، هه‌ڵگرتووه‌. فارك سێپتامبری ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ئاته‌ش به‌سی یه‌ك لایه‌نه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و لایه‌نه‌كان هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا بۆ پاكسازی مینه‌كان له‌ كۆلۆمبیا رێكه‌وتن.