تێكهه‌ڵچوونی توند له‌ گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی عێراق

88y
رۆژی جومعه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، “هه‌واڵنێری رۆیتێرز” هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی توند له‌ نێوان ئه‌ندامانی گروپی داعش و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی عێراق له‌ شاری “بێجی”، گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ هۆی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌شانه‌ بوو كه له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، له ‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ رابردوودا، هێزه‌كانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ و پاش ئه‌وه‌یكه‌ له‌رێگای ته‌قینه‌وه‌ و عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی زۆر، خۆیان گه‌یانده‌ نیو پاڵایشگاكه‌، كۆنتڕۆڵی تانكره‌ زه‌خیره‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌رچاوانه‌ كه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، خسته‌ ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌. راپۆرته‌كان له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی عێراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “عێزه‌ت ئیبراهیم ئه‌لدوری” جێگری سه‌دام حوسێن كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رۆكایه‌تی حێزبی به‌عسی له‌ئه‌ستۆ بوو، به‌ده‌ست هێزه‌كانی میلیشیای شێعه‌وه‌ كوژراوه‌.