تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی شه‌هره‌كی ئێكباتان له‌گه‌ڵ سازه‌ندگانی دارولقۆرئان

136
رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پوشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ” دارولقۆرئان “ی به‌سیج له‌ شه‌هره‌كی تاران، دانیشتووانی ئه‌م شه‌هره‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر سازه‌نده‌گان و هێزه‌كانی به‌سیجی رژیم، ده‌رگیر بوون.
به‌ وته‌ی شورایاری شه‌هره‌كی ئێكباتان له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا‌، یه‌كێك له‌ دانیشتووانی ناڕازیی به‌ هۆی لێدان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس به‌ توندی بریندار بوو و له‌ حاڵی حازردا، له‌ به‌خشی “سی سی یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌رییه‌. دانیشتووانی شه‌هره‌كی ئێكباتان له‌ رۆژانی رابردوودا، ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و هێزه‌كانی به‌سیج له‌ شوێنه‌كه‌دا حازر بوون و بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌ران كرد. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، دانیشتووانی شه‌ره‌كی ئێكباتان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ساختی دارولقۆرئان و له‌ناوچوونی ژینگه‌ی ئه‌م شه‌هره‌كه‌، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →