به پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای بریندار بوونی لاوێك له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیم له شاری “خاش”، خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له جه‌ریانی ته‌قه‌ی مه‌ئمورانی ئینتزامی شارستانی خاش به‌ره‌و ئۆتۆمبیلێكی سه‌واری، لاوێك به سه‌ختی بریندار بوو. دوابه‌دوای ئه‌مه خه‌ڵكی ناوچه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. ناڕازییان هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیس و شیشهكانیان تێكشاند.