تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك و مه‌ئمورانی شاره‌داری رژیم له‌ شاری سنه‌

417y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ نێوان خه‌ڵك و مه‌ئمورانی شاره‌داریی رژیم له‌ شاری سنه‌، تێكهه‌ڵچوون هاته‌ ئاراوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌عات ٤ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌، پاش هێرشی مه‌ئمورانی شاره‌داری رژیم به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشان و ئه‌و دوكاندارانه‌ی كه‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ به‌رده‌م دووكانه‌كانیان داده‌نێن، له‌ نێوان خه‌ڵك و مه‌ئمورانی رژیم تێكهه‌ڵچوون روویدا. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵان، به‌ هۆی توڕه‌یی ده‌ستفرۆشان و دوكانداران و خه‌ڵك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی مه‌ئمورانی شاره‌داری، شه‌ڕ و ئاڵۆزیی لێكه‌وته‌وه‌ و وێڕای ئه‌وه‌یكه‌ پێشیان به‌ بردنی كه‌لوپه‌له‌كان گرت، له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی شاره‌داریی تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه‌، زۆر جار مه‌ئمورانی شاره‌داریی به‌ بیانووی پێش گرتن له‌ هاتوچۆی خه‌ڵك واته‌ “سه‌دی مه‌عبه‌ر”، هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشانی سه‌ر شه‌قام و دوكانداران ده‌ده‌ن و به‌م چه‌شنه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ژیان و بژیوی خه‌ڵك به‌ته‌واوه‌تی ببڕن كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش، ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران و خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.