تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی له‌ ئۆستانی ئه‌نباری عێراق

451
سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ جه‌ریانی چه‌ندین تێكهه‌ڵچوونی جیاجیا له‌گه‌ڵ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ ئۆستانی ئه‌نبار، لانیكه‌م ٣١ كه‌س كوژران. به‌ پی ئه‌م هه‌واڵه‌، خوێناویترین هێرش كاتێك روویدا كه‌ دوو كه‌سی خۆكوژ ئۆتۆمۆمبیلێكی بۆمبرێژكراویان له‌ پایگایه‌كی نیزامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری “فه‌لوجه‌” ته‌قانده‌وه‌ و ١٢ كه‌سی نیزامی و میلیشیاكانی جێگیر له‌وێیان كوشت. ئه‌م سه‌رچاوه‌ رایگه‌یاند، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیسی عێراق و گروپی داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌سكونی “حه‌سیبه‌ی شه‌رقی” له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری رۆمادی ٨ كه‌س و له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی شاری “هه‌یت” له‌ به‌غدا ٨ كه‌س و له‌ گه‌ڕه‌كی “سوفیه‌” له‌ به‌شی باكووری رۆمادی ٣ كه‌س كوژران. شایانی باسه‌، له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ ده‌یان كه‌سیش به‌ توندی بریندار بوون.