تێكهه‌ڵچوونی خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسرائیل

323
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری “به‌یت جه‌لا” له‌ نزیك “به‌یت له‌حم” له‌ لێواری رۆژئاوا، ده‌یان خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسرائیل تێكهه‌ڵچوون.خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی به‌ دروستكردنی دیواری به‌ربه‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی كه‌ بڕیاره‌ له‌نێوان دوو سه‌معه‌ی مه‌سیحیه‌كان دروست بكرێت. سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیه‌كان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، له‌‌ گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت. شایانی باسه‌ رژیمی ئیسرائیل دروست كردنی دیواری حائێلی له‌ ساڵی ٢٠٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ستپێكرد.