تێكهه‌ڵچوونی خیابانی له‌ شاری میلانی ئیتالیا

161y
رۆژی جومعه‌ ١١ی مانگی گوڵان، هه‌زاران كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگای جیهانی “ئێكسپۆ” له‌ شاری میلانی ئیتالیا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، هه‌ندێك له‌ ئۆتۆمۆبیله‌ پارك كراوه‌كان ئاگر تێبه‌ردران و دوكه‌ڵێكی خه‌ست، شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی میلانی داپۆشی. مه‌ئموورانی پۆلیس به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئۆتۆمۆبیله‌ ئاوپاشه‌كان، هێرشیان كرده‌سه‌ر ناڕازییان. به‌ وته‌ی وته‌بێژی پۆلیسی میلان، له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا ده‌یان كه‌س بریندار بوون.