به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی رژیم له شوێنێك به‌ناوی “میرگاسی” له ده‌وروبه‌ری ئاوایی بێتووش”ی سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ كاسبكاران ده‌رگیر بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی چوارشه‌ممه سه‌عات ١٠ و نیو هێزه‌كانی رژیم له‌م شوێنه له جه‌ریانی داخستنی كه‌مینێك، له‌گه‌ڵ كاسبكاران به توندی ده‌رگیر بوون و له ئاكامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، كاسبكارێك به‌ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌د زاده” به سه‌ختی بریندار بوو. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه پاش ئاگادار بوون له‌م رووداوه به‌په‌له فریای كاسبكاران كه‌وتن، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی پێشگیری مه‌ئموورانی جێگیر له پایگای “دۆڵه‌كان” بوونه‌وه. خه‌ڵك به شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان و ده‌رگای پایگاكه خۆیان گه‌یانده شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه و كاسبكارهكهیان رزگار كرد. مه‌ئموورانی پایگای دۆڵكان و هۆمل به دیتنی ئه‌م وه‌زعیه‌ته، ناچار بوون به‌په‌له له‌و شوێنه هه‌ڵبێن. هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م ناوچه‌یه، شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ره‌شه‌ممه، كاروانی كاسبكارانی ئاوایی “بێتووش”یش به‌ره‌وڕووی كه‌مینی هێزه‌كانی رژیم بوونه‌وه كه له ئاكامدا، كاسبكاران توانیان ئه‌م كه‌مینه بشكێنن. جێگای ئاماژه‌یه، مه‌ئموورانی رژیم له كاتی گه‌ڕانه‌وه ناچار بوون به ئیجازه‌ی خه‌ڵك له نێو ئاوایی بێتووشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پایگاكهیان.