رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمی ئیسرائیل بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ موسلمانانی “مه‌سجدولئه‌قسا” له بیت المقد‌س، ده‌رگیر بوو.ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه له رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانانه‌وه و سه‌عاتێك پێش له جه‌شنی ساڵی نوێ یه‌هودی ده‌ستیپێكردووه. له جه‌ریانی هێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌م شوێنه، لاوانی نقابدار به‌ره‌و مزگه‌وته‌كه هه‌ڵاتن و به‌ره‌و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ردیان هاویشت. مه‌ئمورانی رژیمی ئیسرائیل تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له لاوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.