تێكهه‌ڵچوونی مه‌ئموورانی رژیم و خه‌ڵك له‌ كه‌ره‌ج

861
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێرشی مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاره‌داری رژیم به‌ مه‌به‌ستی پلۆمپ كردنی به‌شێك له‌ دووكانه‌كان له‌ شه‌قامی “بهێشتی” له‌ كه‌ره‌ج، تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، هێرشی مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاره‌داری و ئینتزامی رژیم له‌ كه‌ره‌ج به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس به‌ بیانووی حه‌قی سه‌دی مه‌عبه‌ر، به‌ره‌وڕووی خۆڕاگری دووكانداران و خه‌ڵكی حازر له‌م شوێنه‌ بوونه‌وه‌.