به هۆی تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له شاری “سیلوان” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی دیاربه‌كر، لانیكه‌م حه‌وت كه‌س له‌وانه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی راپۆرتی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیونی “راشا تووده‌ی”، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه له ٩ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه به راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی و یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ، ئه‌م شاره‌یان گه‌مارۆ دا و هێرشیان كرده سه‌ر كورده‌كان. خه‌ڵكی سیلوان ده‌ڵێن، موقهڕهڕاتی قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ له‌م شاره بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان به‌ره‌وڕووی بڕانی به‌رق، كه‌مبودی غه‌زا و ئاوی خواردنه‌وه ببنه‌وه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوابه‌دوای هێرشه‌كانی پۆلیس بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره، لاوێكی دیكه گیانی له‌ده‌ستدا. ژماره‌ی گیان بهختكردووهكانی فارهقین له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوودا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه، بۆ حه‌وت كه‌س زیادی كردووه.