تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له‌ قه‌ره‌باغ

168
هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ ناوچه‌ی جێناكۆكی “قه‌ره‌باغ” ته‌قه‌یان له‌ یه‌كتركرد و به‌گژیه‌كداچوون.
كۆماری ئازه‌ربایجان باسی له‌ كوژرانی ١٢ سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كرد. ئه‌مه‌ قوورسترین تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان دوو وڵات له‌ كاتی دامه‌زرانی ئاگربه‌س له‌ ساڵی ١٩٩٤ به‌ ئه‌ژمار دێت. هه‌ركام له‌ لایه‌نه‌كان ئه‌وی دیكه‌ به‌ سه‌به‌بكاری ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ ده‌زانێت. ناوچه‌ی كوێستانیی قه‌ره‌باغ زۆرینه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نیی لێ نیشت جێیه‌ و له‌ كاتی “سۆڤییه‌ته‌وه‌” په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ وڵاتی ئازه‌ربایجان. له‌ساڵی ١٩٨٨وه‌ هه‌وڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و یاخود په‌یوه‌ستبوون به‌ ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌یسه‌ند. سه‌ره‌نجام له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، شه‌ڕێكی خوێناویی له‌ نێوان جیایی خوازانی قه‌ره‌باغ و ئازه‌ربایجان هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وری ٣٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.