رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی جۆزردان، كۆبوونه‌وه‌ی گروپێك له سپورده گوزارانی دامه‌زراوه‌ی ماڵی ئێعتباری “میزان” له “مه‌شهه‌د”، تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی رژیم و ناڕازییانی لێكهوتهوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوعبه‌ی ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی میزان، هه‌ڵكه‌وتوو له مه‌یدانی “جانباز”ی مه‌شهه‌د، بووه گۆڕه‌پانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سپورده گوزارانی ناڕازیی. رۆژی شه‌ممه‌ش جارێكی‌تر، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سپوردهكانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ساختمانه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست كه له ئاكامدا، یگانی پۆلیسی دژه شورش و ژماره‌یه‌ك له مه‌ئموورانی گه‌شتی هێزی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم، هێرشیان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران.