رۆژی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی له ده‌ووروبه‌ری دانیشگای فه‌ننی ستانبۆل، ده‌رگیر بوون.رۆژی جومعه ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران به بۆنه‌ی رێزگرتن له قوربانیان كوشتاری “ئه‌رامه‌نه” له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له توركیه‌ی عوسمانی، له ده‌ووروبه‌ری دانیشگای فه‌ننی ستانبۆل كۆبوونه‌وه. شایانی باسه ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی مه‌ئموورانی یه‌گانی ویژه‌ی توركیه، بۆ پێشگیری له به‌رێوه‌چوونی ئه‌م مه‌راسمه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خوێندكاران و هێزه‌كانی پۆلیسی لێكهوتهوه.