تێكهه‌ڵچوونی پۆلیسی توركیه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پ ك ك

219
هه‌واڵنێری رۆیتێرز رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ رایگه‌یاند: “شه‌وی شه‌ممه‌ پۆلیسی توركیه‌ جارێكی تر له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌، ده‌رگیر بووه‌.”
تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ شاری “جیزره‌” دوای ئه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد كه‌ “سه‌لاحه‌دین دمیرتاش” رێبه‌ری پارتی دیموكراتیكی گه‌لانی توركیه‌، داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌ندامانی پ ك ك كردبوو، كۆتایی به‌ هێرشی چه‌كدارانه‌ و له‌فزی له‌دژی یه‌كتری بێنن. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ده‌وڵه‌تی توركیه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی له‌دژی “پ ك ك” و باره‌گاكانی ئه‌م حێزبه‌ له‌ باكوری هه‌رێمی كوردستانی عێراق، چڕتر كردۆته‌وه‌.