ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ستانبول له ناڕه‌زایه‌تی به عه‌مه‌لیاتی هێزه‌كانی پۆلیس له‌دژی گرۆگان گیران له ساختمانی دادگوسته‌ری ستانبول كه كوژرانی گیرۆگان گیرهكانی لێكهوتهوه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گه‌ڕه‌كی “غازی” ستانبول، له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرت. پۆلیسی توركیه هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س له ئه‌ندامانی گروپی به‌ره‌ی “ئێنقلابی ئازادیبه‌خشی خه‌ڵق”ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان خوێندكارانی دانیشگای ئیتالیان. شایانی باسه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، دوو كه‌س له هێزه‌كانی حێزبی به‌ره‌ی ئێنقلابی ئازادیبه‌خشی خه‌لق له توركیه، دادستانێكیان له دادگایه‌ك له “ستانبول” به بارمته گرت. گروگان گیرهكان، خوازیاری راگه‌یاندنی ناوی چوار كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه بوون كه له كوشتنی “بێركین ئه‌لوان” ده‌ستیان هه‌بوو. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بوون كه سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خۆپیشاندانی ئێعترازی پاركی “گێزی” ئازاد بكرێن. شایانی باسه دادستانی توركیه و دوو هێرشبه‌ر كه ناوبراویان به بارمته گرتبوو، دوابه‌دوای ته‌قه‌ی یه‌گانی ویژه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته له دادگایه‌ك له ستانبول كوژران.