تێكهه‌ڵچوونی پۆلیسی یونان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران

236
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، پۆلیسی یونان له‌ جه‌زیره‌ی “كوس” له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌رگیر بوون.
ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان و سوریه‌ بوون، دوای چه‌ندین هه‌فته‌ چادرلێدان، له‌ كه‌نار جاده‌ و سه‌واحل، بۆ ستادیومێكی فوتباڵ له‌م جه‌زیره‌یه‌ گواسترانه‌وه‌. پۆلیس بۆ به‌رگری له‌ قه‌ره‌باڵغی نزیكه‌ی ١٥٠٠ كه‌س بۆ ناونووسی به‌مه‌به‌ستی وروود بۆ نێو ئه‌م وه‌رزشگایه‌، به باتۆم ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان دایه‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و به‌ كه‌پسولی ئاگركوژێنه‌وه‌، به‌نیاز بوون بڵاوه‌یان پێبكه‌ن. شایانی باسه‌، ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ بۆ وه‌رگرتنی مه‌دره‌كی خۆیان و رۆیشتن بۆ ئایین، له‌ به‌رامبه‌ر ئیستگای پۆلیس، چاوه‌ڕوانی پێڕاگه‌یشتن به‌ كاره‌كانیان بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →