تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییان له‌ لۆبنان

401
به‌ پێی راپۆرتی “یورۆنیوز”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری “به‌یرووت”، تێكهه‌ڵچوونی پۆلیسی دژه‌ شورشی لۆبنانی لێكه‌وته‌وه‌.گروپێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین ده‌ور له‌ وتووێژی میللی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی زبڵ و پاشماوه‌كانی، له‌ مه‌یدانی “نه‌جمه‌” له‌ ناوه‌ندی شاری به‌یرووت له‌ نزیك پارلمان كۆبوونه‌وه‌. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ یه‌كێك له‌ ناڕازییان به‌ هۆی زه‌ربه‌ی باتۆم له‌ لایه‌ن پۆلیسی دژه‌ شورش به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. چه‌ندین كه‌س له‌ ناڕازییانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌، قه‌یرانی زبڵ له‌ به‌یرووت، گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوو له‌ لۆبنانی لێكه‌وته‌وه‌. ناڕازییان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ به‌ جۆرێك كه‌م كاری له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌زانن.