تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییان له‌ نێپال

423
كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی نێپال رۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی نێوان پۆلیس و ناڕازییان به‌ یاسای سه‌ره‌كی تازه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان راگه‌یاند.كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی نێپال له‌مباره‌وه‌ رایانگه‌یاند، له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ كه‌ له‌ شاری “بیراتناگار” روویدا، لانیكه‌م سێ ناڕازیی به‌ زه‌بری گولله‌ بریندار بوون. به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی برینداربووان زۆر ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌. یاسای بنه‌ڕه‌تی تازه‌ی نێپال رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ شێوه‌ی ره‌سمی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ كه‌مینه‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی باشوری ئه‌و وڵاته‌ به‌ توندی دژ به‌م بڕیاره‌ن، چونكه‌ ئۆستانه‌كانی باشوری ئه‌م وڵاته‌ له‌م یاسایه‌ به‌ شێوازێكی نوێ دابه‌ش ده‌كرێن.