تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییان له‌ باكووری چین

37y (2)
له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ گوندنشینانێك كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئالوده‌گی كارخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی “موغولستانی ناوخۆیی چین” كۆبوونه‌ویان وه‌ڕێخستبوو، كه‌سێك كوژرا و ٥٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری رۆیتێرز، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ روویدا. پۆلیسی چین بۆ بڵاو پێكردنی ناڕازییان له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرت و به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران گولله‌ی پلاستیكی هاویشت. شایانی باسه‌، ناوچه‌ی موغولستانی ناوخۆیی چین له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینیه‌وه‌ پاش كوژرانی گوندنشینێك كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئالودگی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز به‌شداری كردبوو، وه‌كوو گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی لێهاتووه‌.